كچه‌ ده‌رمانسازێك یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌بات

05.05.2021
جەماوەر نیوز
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌فه‌رمی ناوبژیوانێكی ئافره‌تی بۆ یاری كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ ئافره‌تان له‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و چێڵسی ده‌ستنیشانكرد .
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاریداوه‌، ئه‌ركی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه‌ ببه‌خشێته‌ ریم حسه‌ینی، ناوبژیوانی ئه‌ڵمانی كه‌ به‌ده‌ر له‌ كاری ناوبژیوانی پیشه‌ی ده‌رمانسازیشه‌ .
یارییه‌كه‌ له‌ ١٦ـ ی ئه‌م مانگه‌ له‌ گۆتنبه‌رێكی سوید به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌گه‌ڵ ریم دوو یاریده‌ده‌ری ئافره‌ت و ناوبژیوانی چواره‌میش له‌ ڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌بێت .

زۆرترین خوێندراو