به‌ ڤیدیۆ... له‌ هه‌ولێر ئەلیسا هاوار ده‌كات

26.06.2021
جەماوەر نیوز

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاهەنگەکەى شەوی ڕابردووی ئەلیسا، هونەرمەندی عەرەبی و لوبنانی، لە هەولێر بڵاوکرایەوە کە تێیدا داوا لەو هێزە ئەمنییە دەکات کە دەیپارێزن ڕێگە بە هەوادارێکی بدەن خەڵاتەکەى پێشکەش بکات.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، هەوادارێکی ئەلیسا هەوڵ دەدات خەڵاتێکی یادگاریی پێشکەش بە ئەلیسا بکات، بەڵام پاسەوانەکانی دەوروبەری ڕێگەی نادەن و دوری دەخەنەوە، دواتر ئەلیسا هاوار دەکات و دەڵێت، "ئازیز من پێم وتووە، لێیگەڕێ"، پاشان پێشوازی لێ دەکات و خەڵاتەکەى لێ وەردەگرێت.

 ئه‌لیسا خاوه‌ن زیاتر له‌ 30 ئه‌لبومه‌.


زۆرترین خوێندراو