وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌شته‌ ئه‌مریكا

21.07.2021
جەماوەر نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە ئەمەریکا.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق کە بڕیارە 23ی تەمموز بەڕێوەبچێت، فوئاد حوسێن ،وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەمەریکا.
بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و 26ی مانگ لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆببێتەوە.

زۆرترین خوێندراو