له‌ سلێمانی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا ده‌كرێته‌وه‌

22.07.2021
جەماوەر نیوز
تەندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ لەچەند کاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا ئامادەکاری بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ) دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە،
ته‌ندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی.

زۆرترین خوێندراو