مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

10.08.2021
جەماوەر نیوز

ئەوەی کە ھەیە سەبارەت بە ھەواڵی مانەوەی مێسی لە بارسێلۆنا لەسەر قسەی میدیایەکی ئیسپانییە بە ناوی لاپۆرتێریاوەیە کە دەڵێت: زۆر دڵنیاین کە بارسێلۆنا دوایین ھەوڵی خۆی بۆ مانەوەی مێسی داوە و درەنگانێکی شەوی رابردوو لە رێگەی فێران، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەکەوە گرێبەستێکی نوێیان خستووەتە بەردەستی مێسی، ئێستا بەپێی قسەی میدیاکانی ئیسپانیا لیۆ بە فڕۆکە تایبەتەکەی لە ئیبیزاوە بەرەو ئەرجەنتین دەچێت، بەو پێیەش بێت وازوو ناچێە پاریس، ھەڵسەنگاندن بۆ ھەردوو گرێبەستەکە دەکات و دواتر بڕیار دەدات.
راستە بەفەرمی گوتراوە کە دەڕوات، راستە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی کراوە، بەڵام بەپێی یاسا بارساش وەک ھەموو یانەکان مافی ھەیە کە گفتوگۆ لەگەڵ مێسی بکات و بھێڵێتەوە.

زۆرترین خوێندراو