ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 12ی ئابی 2021 پەیکەری هەژار موکریانی شاعیر و نووسەری ناوداری کورد، لە شاری مهاباد لە لایەن چەند کەسی نەناسراوەوە سووتێنرا.
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، چەند کەسێکی نەناسراو لە ژێر پەیکەری هەژار ئاگریان کردووەتەوە و بوونەتە هۆی سووتانی بەشێک لە پەیکەرەکە.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه و په‌یكه‌ره‌كه‌یان له سوتانی ته‌وا و پاراست.
پەیکەری هەژار کە لە گۆڕەپانێکی شاری مهاباد دانرابوو لە لایەن هونەرمەندی کورد هادی زیائەدینییەوە دروست کراوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052