بۆچی نابێت مۆبایل بەکاربهێنین لەکاتی شۆفێریدا؟

22.08.2021
جەماوەر نیوز

1. لەبەر ئەوەی یاسا بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەکات لەکاتی شۆفێریکردندا وە بڕی سزاکەی (40.000) چل هەزار دینارە.
2. پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەیت کە تۆ سەرنشینی ترت لەگەڵە لەناو ئوتومبیلەکەدا.
3. پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەیت کە سوارڕەوی تر لەسەر شەقامەکە هەیە.
4. جگە لە سوارڕەوەکانی تر پیادەکانیش دەکەونە مەترسییەوە ئەگەر تۆ لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنیت.
5. ئەگەر زۆر پێویست بوو کە مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت، پارک کردنی ئوتومبیلەکەت ٢ خولەکی پێویستە، ئەو هەموو مەترسییە بۆ تووشی خۆت بکەیت کە چارەسەرێکی ئاسان تر هەبێت!
6. ئەگەری ڕووداو زۆر زۆرە ئەگەر مۆبایل بەکاربهێنیت.
7. نامەنووسین و شۆفێریکردن بەیەکەوە ئەگەری ڕووداو زۆر زیاتر ئەکات وەک لە شۆفێری لەژێر کاریگەری مەی.
8. کەسانی ڕۆشنبیر و تێگەشتوو لە مەترسی ئەم بابەتە تێدەگەن و هەرگیز مۆبایل بەکارناهێنن لەکاتی شۆفێریدا.

زۆرترین خوێندراو