ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ شه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود . لە قەرەداغ بەشداری لە مەراسیمی پەردەلادان لە سەر پەیکەری سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دێرین کۆچکردو ومامۆستا بەهادین نوری كرد .
سەرەتایی مەراسیمەکە بەساتی وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
لە مەراسیمێکدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە توێژە جیاجیاکان و کەسایەتییەکانی ناوچەکە، لە قەرەداغ پەردە لەسەر پەیکەری بەهادین نووری، سیاسەتمەداری کۆچکردووی کورد لادرا
لە مەراسیمەکەدا هەریەک محەمەدی حاجی مەحمود و دکتۆر هەڤاڵ ئابوبەکر پاێزگاری سلێمانی وحزبی شیوعی کوردستان وتاریان پێشکەشکرد و تیشکیان خستەسەر ژیان و تێکۆشانی بەهادین نووریی و ڕۆڵ و پێگەی لە گۆڕەپانی سیاسەتی کوردستان و عێراقدا.
بەهادین نووری، سەركردەیەکی دیاری بزووتنەوەی چەپی كوردستان و عێراق بوو، ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی تەکێی قەرەداغ لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٦ لە تەمەنی ١٩ساڵی چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعیی عێراقەوە.
ساڵی ١٩٤٩ دوای لە سێدارەدانی فەهدی دامەزرێنەر و سكرتێری حزبی شیوعی، دەبێتە سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراق، لە ساڵی ١٩٥٣ دەستگیردەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام لەژێر گوشاردا فەرمانەکە هەڵدەوەشێندرێتەوە
نزیکەی ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی نوسەر و سیاسەتمەدار بەھادین نوری تێپەڕ دەبێت و پەیکەرێک بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتەکانی لە قەرەداغ دانرا
بەھادین نوری لە ١ی ١٢ ی ٢٠٢٠ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەمەنی٩٣ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052