عەمار حەکیم: کۆمسیۆن و دادگا بەرپرسیارن لە بەرامبەر تانەکان

24.10.2021
جەماوەر نیوز

عەمار حەکیم ، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایگه‌یاند،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و دادگا بەرپرسیارن لە پێداچوونەوەی جدی بەو تانانەی لەلایەن ھێزە سیاسییەکان و کاندیدەکانەوە پێشکەشکراون بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕوونی دیموکراسی لە عێراق پیشان بدرێت.
حەکیم بە پێویستیشی دەزانێت ھەمووان بۆ داواکردنی مافەکانیان ڕێگەیەکی یاسایی و ئاشتیانە بگرنە بەر و شکستخواردوو دەبن ئەگەر ڕەوشەکە بەرەو چەقبەستوویی سیاسی بڕوات.
حەکیم داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات لە پێناو عێراق و گەلەکەی سازش بکەن کە چاوەڕێیە ھەڵبژاردن ببێتە مایەی گۆڕینی واقعی باروگوزەران و خزمەتگوزاری.

زۆرترین خوێندراو