گەورەترین یەختی نیشتەجێبوون ڕادەگەیەنرێت

25.10.2021
جەماوەر نیوز
ئەمە وێنەی گەورەترین یەختی نیشتەجێبوونە لە جیهاندا کە ناوی "سۆمنیۆ"یە و بڕیارە لە ساڵی 2024 دا ڕابگەیەنرێت.
درێژی ئەم یەختە 221.8 مەترە و لە 39 یەکەی نیشتەجێبوون لە شەش نهۆمدا پێکهاتووە، نرخی هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون 11 میلیۆن دۆلارە، کە پێکدێت لە ژووری نوستن، هۆڵی یاری وەرزشی، کتێبخانە، شوێنی خواردن لە ناوەوە و دەرەوەش
تێچووی ئەم پرۆژەیە نزیکەی 600 میلیۆن دۆلارە و بڕیارە لە وڵاتی نەرویج ئەنجام بدرێت و ئەم یەختە دەبێتە تاکە کەشتی نیشتەجێبوون لە دەریادا.

زۆرترین خوێندراو