دینا: هیچ شتێک بەقەد شووکردن خۆش نییە

16.11.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە 16تشرینی دووەمی 2021  دینا ئەکتەری ناسراوى بوارى نواندن، دوای ئەوەی چەند وێنەیەکى دراماى ( سیدە زینب) بەجلی بووکینیەوە بەبێ بوونی زاوا بڵاوکردەوە، هاوڕێیە هونەرمەندەکانى پیرۆزبایی هاوسەرگیرییان لێکرد و وایانزانیووە بەراست هاوسه‌رگیری کردووە.
دینا ئەم وێنانەى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە جلێکى سپى بووکینى لەبەرکردووە و چەپکێک گوڵى بەدەستەوەیە، لەسەرى نوسیوویەتى، "هیچ شتێک بەقەد شووکردن خۆش نییە."
وێنەکانى دینا کۆمێنتى جیاوازى لەسەر نووسرا و بەشێک لە هەوادارانى بە توندى هێرشیان کردەسەر، لەبەرامبەردا هونەرمەند لەتیفە تونسییە بۆى بۆی دەنووسیووە: پیرۆزە خۆشەویستی دڵم.

زۆرترین خوێندراو