خێزانی پێشووی كازم ساهیر كۆچیدوایكرد

19.03.2022
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ عروبە ساهیر خێزانی کازم ساهیر، گۆرانیبێژی عێراقی لە سلێمانی کۆچی دوای کرد.
کازم ساهیر گۆرانیبێژی بەناوبانگی عێراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەرە کۆنەکەی بڵاو کردووەتەوە و نووسیوێتی"إنا لله وإنا اليه راجعون،  خاتو ‌عروبە ساهر، کە دەکاتە دایکی منداڵەکانم ( وسام و عمر) گەڕایەوە لای خودای گەوەرە، الفاتحة"
عروبە ساهیر تەمەنی شەست و سێ ساڵ بووە و لە شاری بەغداد نیشتەجێ بووە خاوەنی دوو منداڵە، ماوەی ١٠ ساڵە لەسەر خواستی خۆی لە کازم ساهیر جیابووەتەوە.

عروبە ساهیر ئه‌مرۆ له‌ شاری سلێمانی كۆچیدوایكرد.


زۆرترین خوێندراو