عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ هەڵکەوتی لالە ئەنوەر ده‌كات

17.05.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە ۱۷ی ئایاری ۲۰۲۲ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی له‌ هەڵکەوتی لالە ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان كرد.
لە دیدارێکدا باس لە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید لە کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان.

زۆرترین خوێندراو