مەکتەبی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

01.10.2022
جەماوەر نیوز
بەسەرپەرشتی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، مەکتەبی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە ئاسایی خۆی گرێدا.
ئەمرۆ شەممە1ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی فاتیح رەئوف، بەرپرسی دەستەی کارگێری و رزگار غەفور، ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و شەرام محەمەد حاجی مەحمود، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن، له‌گه‌ڵ ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد دواتر فاتیح رەئوف، لێپرسراوی دەستەی کارگێری ئاماژەیدا بە گرنگی راگەیاند و میدیا لەم هەلومەرجی ئێستا و کاریگەری لە بڵاوکردنەوەی سیاسەت و پەیرەوی پارت بۆ جەماوەر.
لەبەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا باس لە ڕوئیای پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمەڕ دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسە نێودەوڵەتییەکان.
هاوکات شەرام محەمەد، بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندن باسی لە هەماهەنگییەکانی نێوان راگەیاندن و دەزگاکانی دیکەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد و هیواشی خواست پێکەوە کار لەسەر باشتر کردنی راگەیاندن بکەن .
لەکۆتای ئەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن، سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو،گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و جێبەجێکردنی میکانیزمێکی نوێ بەمەبەستی باشترکردنی کاری میدیایی بۆ خزمەتکردنی میدیایی پارت.

زۆرترین خوێندراو