عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌نوێنەرانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌كات

14.11.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە ۱٤ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كرد بە ئامادەبوونی شوان محه‌مه‌د ڕۆستەم ،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شێخ جەلال،سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەسەر خزمەتگوزارییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
سەرەتا سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕونکردنەوەیەکی گشتگیری پێشکەشکرد بۆ چارەسەرکردنی مینحەی ڕاگیراوان و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە و سودمەندبونیان.
هەروەها شوان محه‌مه‌د، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕونکردنەوەی پێویستی دا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندی دارەکانی عێراق بۆ خزمەت کردنی کەسوکاری شەهیدان.
دواتر نوێنەری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەریەک لای خۆیانەوە سەرنج و داواکانیان خستەڕوو تایبەت بە پرسی سودمەندبونی ڕزگاربوانی شاڵاوەکانی ئەنفال.
لە کۆتاییدا ئاماژەمانکرد کە داخوازیەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی داخوازیەکی ڕەوایە و جەختكرایه‌وه‌ لەسەر یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی زیندانیانی سیاسیی و ڕزگاربوانی شاڵاوەکانی ئەنفال و بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی وەزارەت بە هەمانگی نوێنەرانی کورد لە لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

زۆرترین خوێندراو