شه‌پۆلێكی نوێ له‌ كورۆنا ڕوو له‌ عێراق ده‌دات

17.11.2022
جەماوەر نیوز

شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا روی لەعیراق كردۆتەوە.

ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا عیراق روبەڕوی بەرزبونەوەیەكی كەمی ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتەوە، وڵات بە شەپۆلێكی لاوازی كۆرۆنادا تێدەپەڕێت بە بەراورد بە شەپۆلەكانی پێشو.
راشیگەیاندوە، پێوەری پشت پێ بەستراو بۆ زانینی توندی ڤایرۆسەكە تەنها پێوەری پۆزەتیڤە كە پەیوەندیدارە بە ژمارەی ئەو پشكنینانەی دەكرێن، پێشتر عیراق لەو شەپۆلانەی روبەڕویان بۆتەوە رێژەی 38% بوە، ئەوەی تا ئێستا تۆمار كراوە تەنها 2%ـە.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەی وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاندوە، نەخۆشخانەكان و ناوەندەكانی تەندروستی خراونەتە ئامادەباشیەوە بۆ هەر ئەگەرێك و سەرجەم پێداویستیەكانیان بۆ دابینكراوە، دابینكردنی دەرمانیش هۆكارە بۆئەوەی رێژەی گیانلەدەستدانی كەمكردۆتەوە، هەروەها نەوەی ئەم ڤایرۆسە توندییەكەی كەمترە لە نەوەكانی پێشوی خۆی و تائێستاش هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدانمان تۆمار نەكردوە.
ریاز عەبدولئەمیر وتوشیەتی، هەر هاوڵاتیەك بەرگری باشبێت نیشانەكانی سوكن، ئەوانەشی هیچ ژەمێكی ڤاكسینیان وەرنەگرتوە ئەوا لەژێر هەڕەشەی توندگرتنی نیشانەكانێتی، بۆیە داوادەكەن هاوڵاتیان خۆیان بكوتن


زۆرترین خوێندراو