ڕۆژی جیھانی کەمئەندامان به‌رز ڕاده‌گیرێت

03.12.2022
جەماوەر نیوز

چەپکەگوڵی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشکەش بە ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ هه‌ڤاڵ شادمان شەھید ڕۆستەم، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان، لە شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا بەشداری ڕۆژی جیھانی کەمئەندامانی کرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ڕێکخرابوو. چەپکە گوڵی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکە کرد، و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە خەباتیان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.

زۆرترین خوێندراو