عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ دابینكردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

05.12.2022
جەماوەر نیوز

ئەمرۆ دوو شەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۲، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرهێنان و نوێنەری وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، لەسەر داوای وەزارەتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لە وەزارەتی داد کۆبووه‌وه‌، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
لە کۆبوونەوەکە پێشنیار کرا بە ئامادەکردنی کۆنوسێکی هاوبەش لەلایەن وەزیرە به‌شداربووه‌كان و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی دەستەی گشتی وەبەرهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شه‌هیدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی زەوی نیشتەجێبوون، بەپێی یاسا بەرکارەکانی وەزارەتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کوردستانی شایستەن بۆ سوودمەند بونیان لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون.

زۆرترین خوێندراو