محەمەد حاجی مەحمود سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی دەکات

08.12.2022
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ پێنجشەممە 8ی كانونی یه‌كه‌می 2022  محەمەد حاجی مەحمود سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کرد و لەلایەن عەمیدی مافپەروەر عیماد محەمەد، ئامری فەرماندەی بنکەی مەشقی سلێمانی و جێگرەکەی موقەدم ئاسۆ هەورامی پێشوازی لێکرا، کە تێدا ژمارەیک لە ئەندامانی پەرلەمان لە لیژنەی پێشمەرگە و ژمارەیەک پلە باڵای هێزی پێشمەرگە بەشداربوون.
محەمەد حاجی مەحمود لەو سەردانەیدا باسی لە گرنگی مەشق و راهێنانکردنی بە پێشمەرگە کرد بە پێویستیزانی کە پێشمەرگە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و سەردەمیانە شارەزای بواری سەربازی بێت.
لەبەشێکی دیکەی ئەو بەسەرکردنەوەیەدا محەمەد حاجی مەحمود سوپاسی عیماد محەمەد،ئامری فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی و جێگرەکەی موقەدم ئاسۆ هەورامی کرد و هیوای سەرکەوتنیی بۆخواستن.
لای خۆیەوە عەمیدی مافپەروەر عیماد محەمەد،ئامری فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی سوپاسی محەمەد حاجی مەحمود کرد بۆ ئەو سەردانە وخەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە محەمەد حاجی مەحمود کرد.

زۆرترین خوێندراو