زیانلێكەوتوانی رژێمی بەعس قەرەبو دەكرێنەوە

08.12.2022
جەماوەر نیوز
دەستەی داواكانی موڵكداریی عیراق لە هەرێمی كوردستان بڕی سێ ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشدەكات كە زیانلێكەوتوی رژێمی بەعس بون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەر زاری تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی بڵاوكراونەتەوە راگەیەنراوە: لە ئەنجامی هەوڵەكانی دادوەر عەلا جەواد ساعدی، سەرۆكی دەستەی داواكانی موڵكداری جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەو پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردوە.
وتوشیەتی: دوایئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشی دەستەكەمان كرا لە لیژنەی دادوەریی پلەی كۆتایی وەرگرت و بڕیاری دابەشكردنی دراوە.
بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی ئاماژەی بەوەشكردوە: لە پرۆسەی دابەشكردنی ئەمجارەدا 500 كەس سودمەند دەبن و بڕی پارەكەش سێ ملیار دینارە.

زۆرترین خوێندراو