ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێكی پێنه‌دراوه رونكردنه‌وه له‌باره‌ی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه بدات و ته‌واوی میدیا نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان لێگرتوە، ده‌ستی له پۆستی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی BBC بڵاویكرده‌وه، كریستین لامبرێكت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه، "ماوه‌ی مانگێكه میدیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌خنه‌كانیان بۆسه‌ر من و وه‌زاره‌ته‌كه‌م چڕكردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هیچ ده‌رفه‌تێكیان نه‌هێشته‌وه بۆئه‌وه‌ی رونكرده‌وه له دۆخه‌كه بده‌م، به‌ڵام له ئێستادا وا باشتره من ده‌ست له پۆسته‌كه‌م بكێشمه‌وه".
ماوه‌ی چه‌ندین مانگه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا و خودی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش كه‌وتونه‌ته به‌ر لێشاوێكی ره‌خنه‌ی توندی نێو خۆی و نێوده‌وڵه‌تییەکانیش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تا ئێستا نه‌یتوانیوه هاوكاری پێشكه‌شك به هێزه‌كانی ئۆكرانیا بكات.
پاش ئه‌وه‌ی كریستین لامبرێكت، ناردنی زیاتر له پێنج هه‌زار كڵاوی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند، روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی توندی وڵاتانی جیهان و ته‌نانه‌ت میدیاكانی روسیاش بوه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئاستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا په‌ره‌پێبدات ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر دو پرسی دیكه‌ش روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆربوه‌وه ئه‌وانیش گه‌شتێك به هێلیكۆپه‌ترێكی سه‌ربازی كه بۆ یه‌كێك منداڵه‌كانی رێكی خستبو، یه‌كێكی دیكه‌شیان ئه‌و په‌یامه‌ی كه له شه‌وی كریسمسدا بڵاویكرده‌وه كه تێیدا باسی له بارودۆخی ئۆكرانیا ده‌كرد، ده‌نگی یارییه ئاگرینییه‌كان له ده‌وروبه‌ری بون و له كییێڤ-یش هاوڵاتیان به بۆردومان ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ڕێكرد.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052