هه‌رێمی كوردستان هاوكاری توركیا ده‌كات

06.02.2023
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: تیمەکانی فریاگوزاری، پزیشکی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی و ئەمبوڵانس لەگەڵ بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی بەڕێککەوت بۆ تورکیا بەمەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانییانی بوومەلەرزەکە. 
وەک لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستییدا هاتووە، ناردنی تیمەکان لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە.
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیاند، ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەک بەپێی توانا دەربڕیوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە یەک پاکێج و بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران هاوکارییەکان دەگەیێنێتە تورکیا.
بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە، هەروەها کاریگەریی گەورەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەبوو.


زۆرترین خوێندراو