داهاتووی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق

27.03.2023
جەماوەر نیوز

عه‌بدوبوڵڵا حاجی مه‌حمود
بە هاوبەشی عێراق لە ساڵی 1972 ڕێککەوتن ئەنجامدرا بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی تورکیاوە، ئەم ڕێککەوتنە چەند جارێک هەموار کراوەتەوە لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و ڕوخاندنی ڕژێمی عێراق لە ساڵی 2003، هەرێمی کوردستان ڕێکاری گرتەبەر بۆ گەڕان و دەرهێنانی سەرچاوەی سروشتی (نەوت) ژیرانە کارکراوە چەند سەرچاوەیەک پەیداکرا بە شێوازێکی گونجاو توانرا هەرێمی کوردستان بچێتە ناو هاوکێشەی هەناردەی نەوت کە ئەمە لە کاتی خۆیدا دەستكەوتێکی گەورە بوو بۆ هەرێمی کوردستان سەرەڕای لایەنە دارایەکەی بوە مایەی بوژاندنەوەو گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.
لەم قۆناغەدا هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانێکی نوێوە هەنگاوی باشی ناوە
لە بەرامبەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا، بە خوێندەوەی دروست بۆ بارودۆخی سیاسی و پێکهاتەی گەلانی عێراق و بنەمای دەستوری و ڕێکارە یاساییەكان و هەل و مەرجی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی دۆستان و نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەدەست هێنانی شایستە دارایەکانی لە ڕێگەی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم پاڵپشت بە دەستور و سەقامگیری دارایی بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا جێگیر بکرێت و پرسی یاسای نەوت و غاز یەکلایی بکرێتەوە،لە ئێستاشدا تا پەسەندکردنی یاسای بودجە و نەوت و غاز لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردە کردنی نەوت و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بە هەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت.

زۆرترین خوێندراو