ده‌سه‌ڵاتێك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رگیرایه‌وه‌

27.03.2023
جەماوەر نیوز

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند سوپاس بۆ خودا ئیستا کەنزیک کاتژمیر ٤ ی بەرەبەیانە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو بوو ، بەشێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لابران و بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٠٠٣ سەرژمیری ساڵی ١٩٥٧ دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشان کردنی هاوڵاتیانی شارەکە و هەروەها سەرگەران کە دوای ٥٧ لکێنراوە بەکەرکوکەوە دیسان دەبنە بەشیک لەخەڵکی شارەکەو مافی دەنگدانیان دەبێت و بەناو زیاد کران بۆ پرۆژەکە ، جگە لەوە ئەوەی مادەی ١٤٠ کردوە یان تەنها مامەڵەی پێشکەشکردوە و مافی دەنگدانی هەیە، هەروەها ئەوەی پێش ٢٠٠٣ لەکەرکوک بوەو نفوسی شارەکانی دەرەوەی کەرکوک بوەو ٥٧ ی کەرکوکە و تەرحیل نەبووە، بەڵام بتاقەی کەرکوکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە ، هەروەها هەموو ئەو هاوڵاتیانەی هێنراونەتە کەرکوک و بەئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان ڕەشکراوەتەوە لادەبرێن و مافی دەنگدانیان نییە ، لێرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیونانە دەکەم لە کورد و دەرەوەی کورد کە هاوکار بون لەدەنگدان بۆ ئەم پرۆژە یاسایە ،
هەروەها بۆ یەکەم جارە لەبابەتی دابەشکردنی پۆستەکان ٣٢٪ هەڵگیرا .
ماوەتەوە بڵێم بەپێ یاسا ئەو دەسەڵاتەمان لەسەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانیت هەڵبژاردن لە پارێزگایەک دوا بخات کە خەڵکانیک ئامانجیان بوو ، پیرۆزە لەخەڵکی شارەکەم .

زۆرترین خوێندراو