ئالان حه‌مه‌ سه‌عید: کار بە یاسای نوێی په‌روه‌رده‌ دەکرێت

30.03.2023
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 30ی ئازاری 2023 کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە ئه‌منجامدرا و له‌ كۆونه‌وه‌كه‌ باس له‌ جێه‌جێكردنی یاسای نوێی په‌روه‌رده‌ كرا.
 ئالان حه‌مه‌ سه‌عید ، ه‌یویری په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سەرپەرشتیی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەمان کرد، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نوێیی پەروەردە و فێربوون لە هەرێمی کوردستان، ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٢ کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٣ لە وەقائعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە :
یەکەم : وێڕای پیرۆزبایی و سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ماندوبوون لە دەرچواندنی (یاسای پەروەردە و فێربوون لە هەرێمی کوردستان )، لێرەوە رایدەگەیەنین یاساکان و پەیڕەو و ڕێنماییەکانی پێشوو لەپاش کۆتاییهاتنی ئەمساڵی خوێندن کاریان پێناکرێت و هەڵوەشاوەن و کار بە یاسای نوێ دەکرێت.
دووەم : بڕیاردرا کە لە ژێر رۆشنایی یاسای نوێی پەروەردە و فێربوون ژمارە ١٣ ی ساڵی ٢٠٢٢ ، ئەم هەنگاوانە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو بنرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ زەمینە سازیی تەواوکرابێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا نوێیەکە .
١- ( دانانی ڕەشنوسی پلانی ستراتیژی حەوت ساڵەی وەزارەتی پەروەردە ) لە ژێر رۆشنایی یاسا نوێیەکە بە ناونیشانی ( پەروەردەی باش / ٢٠٢٣ تا ٢٠٣٠ ) و پێشکەش کردنی بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرچواندنیان.
٢- دانانی ڕەشنوسی پەیڕەو ( سیستەم - النظام ) لە چەندین بوار، بەنمونە ئەزموونەکان / قوتابخانەکانی بەهرەداران / قوتابخانەکانی تایبەتمەند/ پەیکەری وەزارەت… وپێشکەشکردنیان بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرچواندنیان .
٣- نووسینەوەی رێنمایی نوێ لە چەندی بواری گرنگی ناو یاساکە کە دەبنە هۆی پێشچاوروونی زیاتر بۆ ناوەندەکانی خوێندن ، لەوبارەیەوە لیژنەکان بۆ نووسینەوەی رێنماییەکان دیاریکران و کات دیاریکرا بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکانەی بەبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن سپێردراون ، پاشان رێنماییە نوێیەکان لە وەقائعی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە پاش ئەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە پەسەندیان دەکات.
٤- ئەو ئەرکانەی پێویستن کە وەزارەت لەبەر رۆشنایی یاسا نوێییەکە کاریان لەسەربکات لەپاش دەوامی ئەمساڵ بۆ ئەوەی ئامادەسازیی بکات بۆ ساڵی نوێی خوێندن ، وەک پیادەکردنی مامۆستای پۆل لە بازنەی یەکەمی خوێندن لە جیاتی مامۆستای وانە ، رێنمایی فرۆشگەی ناوەندەکانی خوێندن … کردنەوەی خولی شیاندن بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و دیداری گەشە و چەندین ئەرکی دیکە..
سێیەم : لیژنەکانی راسپێردراو لەو کاتانەی بۆیان دیاریکراوە ئەنجامی ئامادەسازییەکانیان پێشکەشی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە دەکەن کە لە ١١ی ٥ی ٢٠٢٣ ئەنجامدەدرێت .
چوارەم : یاسا نوێیەکەی پەروەردە دەکرێتە کتێبێک و دەنێردرێت بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کە کوردستان دەکاتە خاوەن سیستمێکی پەروەردەی کوردستانی.

زۆرترین خوێندراو