محەمەد حاجی مەحمود پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی دەکات

31.03.2023
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی ده‌كات.

ده‌قی په‌یمامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

بەڕێز ڕائید فەهمی/ سکرتیری حزبی شیوعی عێراقی
بەڕێز د. کاوە مەحمود/ سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان
‏‎بەبۆنەی (۸۹) ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمتان پێشکەش دەکەم، پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم.
لە کاتێکدا یادی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکرێتەوە عێراق بە کۆمەڵێک هەل و مەرجی هەستیار و قەیراناویدا تێدەپەڕێت، هیوادارین وەک هەمیشە لایەنێکی ئاشتی خواز و پێکهێنەری ئاشتی و پێکەوەیی بن لە عێراق و کوردستاندا.
هەماهەنگی نێوان هەردوو حزبی شیوعی و سوسیال دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندیەکی لە مێژینە بۆ ساڵی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو کە خەبات و پێکەوە کارکردنمان گەواهیدەری ڕاستیە مێژووێەکانن، هاوسەنگەری نێوانمان لە چیا سەختەکانی کوردستانە لە دژی دیکتاتۆرەکەی بەعس، لەو بوارەشدا هاو هەڵوێست بووین لە جەبهەی جەوقەت، جەبهەی جود و جەبهەی کورستانی هاوسەنگەری و شەهیدی هاوبەش مان هەیە وە هاوپەیمانییە دوقۆڵیەکانیشمان کە ئەوەش خزمەتێکی زۆری کرد لەو کاتەدا کە لە بواری نەتەوەیی و نیشتیمانی دا بووین وە ئێمە بە هەمان نەفەس و هەمان ڕاوبۆچوون لەگەڵ هەلو مەرجی ئێستای کوردستان و عێراقدا ئەو پەیوەندیانە بەرز ئەنرخێنین.
دووبارە پیرۆزە ساڵیادی حزبی شیوعی
لەگەڵ ڕێزمدا
‏‎محەمەد حاجی مەحمود
‏۲٠۲۳/۳/۳٠‎
گوڵەخانە


زۆرترین خوێندراو