زلێنسکی داوایەک ئاراستەی سودانی دەکات

19.05.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبۆوە و لەكۆبونەوەكەدا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵات كردەوە و زلێنسكی داوای لە سودانی كرد، سەردانی كیێڤ بكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ جددەی سعودیە و لەپەراوێزی بەشداریكردنی لە 32ەمین كۆبونەوەی لوتكەی عەرەبی، لەگەڵ ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبۆوە.

زۆرترین خوێندراو