لوتکەی G7 ده‌ستیپێکرد

19.05.2023
جەماوەر نیوز

لە شاری هیرۆشیمان باشووری رۆژئاوای ژاپۆن، لوتکەی 2023ـی سەرکردەکانی G7 دەستیپێکرد، کە ئەو وڵاتە خۆی سەرۆکایەتی دەکات.
لە ژاپۆن چاوەکان لەسەر لوتکەی G7ە کە لە شاری هێرۆشیما بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لەو لوتکەیەدا کە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ میوانداری دەکات، هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمه‌ریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئیتاڵیا بەشداری دەکەن.
لوتکەکە کە تا 21ی ئایار بەردەوام دەبێت، جگە لە وڵاتانی G7 هەریەک لە یەکێتیی ئەوروپا، ئیندۆنێزیا، هیندستان، کۆریای باشوور، ئوسترالیا و ڤێتنام بانگهێشتکراون.
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و هاوسەرەکەی، کیشیدا یوکۆ، لە بەردەم مۆزەخانەی یادەوەری ئاشتیی هێرۆشیما، پێشوازیان لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی میوان کرد.
مۆزەخانەکە کە زیاتر لە 100 هەزار ئاسەوار و پاشماوەی سەردەمی بۆمبی ئەتۆمی تێدا نمایشکراوە کە ساڵی 1945 بەسەر شارەکەدا خرایە خوارەوە، یەکەم جارە سەرکردەکانی G7 بە کۆمەڵ سەردانی دەکەن.
کیشیدا و هاوسەرەکەی، سەرکردە میوانەکان و هاوسەرەکانیان با سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و هاوسەرەکەی، جیل بایدنی-شەوە بە مۆزەخانە مێژووییەکەدا گێڕا.
لە دوای سەردانەکە، سەرکردەکان بە مۆنۆمێنتی مۆزەخانەکەدا گەڕان کە بۆ قوربانیانی بۆمبی ئەتۆمی بنیاتنراوە و تاجە گوڵینەیان دانا.
بایدن بووە دووەم سەرۆکی ئەمه‌ریکا کە دوای هێرشە ئەتۆمییەکەی ساڵی 1945 سەردانی هێرۆشیمایان کردووە. لە ساڵی 2016دا باراک ئۆباما سەردانی شارەکەی کرد.
لووتکەی سەرکردەکانی G7 کە بە یەکێک لە پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتییە گرنگەکان لە چارەسەری کێشە سیاسیی و ئابوورییە جیهانییەکان دادەنرێت ، لە هۆتێل گراند پرایس هێرۆشیما بەرێوەدەچێت.
ئەمه‌ریکا لە شەشی ئابی ساڵی 1945دا بە بۆمبی ئەتۆمی هێرشیکردە سەر هێرۆشیما و لە نۆی ئابی هەمان ساڵیشدا بە بۆمبێکی دیکەی ئەتۆمی هێرشیکردە سەر ناکازاکی و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 210 هەزار کەس.

زۆرترین خوێندراو