مه‌سرور بارزانى : به‌م زووانه‌ پرۆسه‌یه‌کى گرنگ له‌ بوارى پێدانى قه‌رز و پێدانى پڕۆژه‌ راده‌گه‌یه‌نین

29.05.2023
جەماوەر نیوز
رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 28/5 به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێزان مه‌سعود بارزانى و محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاهه‌نگى ده‌رچوونى قوتابیانى زانکۆى ئه‌مه‌ریکى کوردستان له‌ دهۆک به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

له‌ ڕێوه‌ڕه‌سمه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌ت وتارێکى به‌ زمانى ئینگلیزى پێشکه‌ش کرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ به‌م زووانه‌ پرۆسه‌یه‌کى گرنگ له‌ بوارى پێدانى قه‌رز و پێدانى پڕۆژه‌ راده‌گه‌یه‌نن.
ووتى :"ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ ره‌خنه‌گرانه‌یه‌ى لێره‌ فێرى بوون، به‌هره‌یه‌کى پێویسته‌ له‌ کاروانى ژیانتاندا. ئێوه‌ ده‌توانن و پێویسته‌ ئاسۆى سنووره‌کانتان فراوانتر بکه‌ن و راستیه‌کان به‌ ده‌سه‌ڵات بڵێن، ئه‌و به‌شداریکردنه‌شتان پێشوازیى لێ ده‌کرێت."
ووتیشى :" بۆ ئه‌وانه‌ى له‌نێو ئێوه‌دا له‌ بوارى کارسازییدا پێشه‌نگن، حکومه‌تى کوردستان هانتان ده‌دات و پێشم خۆشه‌ پێتان ڕابگه‌یه‌نم که‌ به‌م زووانه‌ پرۆسه‌یه‌کى گرنگ له‌ بوارى پێدانى قه‌رز و پێدانى پڕۆژه‌ راده‌گه‌یه‌نین. دواتر هه‌ر ئه‌مساڵ ورده‌کاریى زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشکرا ده‌که‌ین. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى پێویسته‌، پڕۆسه‌که‌ پێشبڕکێکارانه‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ هان ده‌دات که‌ خوازیارى سه‌رکێشین و بیرۆکه‌ى داهێنه‌رانه‌یان هه‌یه‌ و بوێریى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ هه‌وڵ بده‌ن خه‌ونه‌کانیان وه‌دى بێنن. پێویسته‌ بزانن که‌ هه‌موو کۆمپانیا گه‌وره‌کانى دونیا له‌ بیرۆکه‌یه‌ک و بوێرییه‌که‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن و دواتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕۆن".
ووتی :"ئێمه‌ و ئێوه‌ پێکه‌وه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین و کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى کوردستان بکه‌ین به‌ ناوه‌ندێک بۆ وه‌دیهێنانى ئاواته‌کان."


  ده‌قى وه‌رگێڕدراوى وتارى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان


زۆرترین خوێندراو