نزیکه‌ى پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژه‌کانى شارى سلێمانى خه‌رج ده‌کرێت

30.05.2023
جەماوەر نیوز
به‌ گوێره‌ى چه‌ند فه‌رمانێکى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، به‌ واژووى ساسان عه‌ونی، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجکردنى گوژمه‌ى زیاتر له‌ چوار ملیار و ٦٤٤ ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانى شارى سلێمانى درا.

گوژمه‌که‌ بریتییه‌ له‌ چوار ملیار و ٦٤٤ ملیۆن و ٦٣٧ هه‌زار و له‌سه‌ر ڕێژه‌ى ١٠٠%ى داهاتى فرۆشتنى زه‌ویى شاره‌وانى له‌ سنوورى سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانی، بۆ جێبه‌جێکردنى ١٤ پرۆژه‌ى جۆراوجۆرى خزمه‌تگوزارى له‌ شارى سلێمانى ده‌بێت.

پرۆژه‌کان پێک هاتوون له‌ کردنه‌وه‌ى شه‌قام و کۆنکرێتکردن و دروستکردن و درێژکردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاوه‌ڕۆ و گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى و قیرتاوکردنى شه‌قامه‌کان و دابینکردنى قیرى شل و سووته‌مه‌نى بۆ کارگه‌ى قیرى تانجه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ چه‌ند بوارێکى ترى خزمه‌تگوزارى له‌ شارى سلێمانی.


زۆرترین خوێندراو