به‌ فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان هێرش کرایه‌ سه‌ر مۆسکۆ

30.05.2023
جەماوەر نیوز
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ى به‌ فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان کرایه‌ سه‌ر مۆسکۆ، وه‌زاره‌تى به‌رگریى رووسیا رایگه‌یاند: ''به‌یانى ئه‌مڕۆ،حکومه‌تى کیێڤ به‌ فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان هێرشى کردۆته‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کى مۆسکۆ''.

وه‌زاره‌تى به‌رگریى رووسیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کردووه‌  که‌ هه‌شت فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان به‌شدارییان له‌ هێرشه‌که‌دا کردووه‌ و سه‌رجه‌میان خراونه‌ته‌خواره‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌ روو که‌سێ فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان له‌ڕێگه‌ى ئامێرى جه‌نگیى ئه‌لکترۆنییه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌کانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ و کۆنترۆڵیان له‌ده‌ستدا. سیستمه‌کانى به‌رگریى مووشه‌کى ئاسمانیى (Pantsir-S ) له‌ ناوچه‌ى مۆسکۆ، پێنج فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌که‌ى دیکه‌ى خسته‌خواره‌وه‌''.


زۆرترین خوێندراو