ئه‌مه‌ریکا سزاى دوو کۆمپانیاى سوریا ده‌ه‌دات

31.05.2023
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزا به‌سه‌ر دوو کۆمپانیاى خزمه‌تگوزارى دارایى سوریا ده‌سه‌پێنێت که‌ به‌ نهێنى هاوکارى سوپاى قودسى سوپاى پاسداران، به‌شار ئه‌سه‌د و حزبوڵاى لوبنانیان کردووه‌.

ئۆفیسى کۆنتڕۆڵکردنى سه‌روه‌ت و سامانى بیانى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریکا (OFAC) له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت سزاى به‌ سه‌ر سێ براشدا سه‌پاندووه‌ که‌ خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى ئه‌لفازڵن که‌ کۆمپانیاییه‌کى ئاڵوگۆڕى دراوییه‌.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ئه‌نتۆنى بلینکن له‌ تویتێکدا ده‌ڵێت " ئه‌مڕۆ دوو کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى سوریایى و سێ که‌سمان به‌ پێى یاساى قه‌یسه‌ر سزا دا. ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ئه‌و ڕێکارانه‌ى که‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ پێشخستنى به‌رپرسیارکردنى ئه‌وانه‌ى که‌ ڕێگه‌ به‌ سه‌رکوتکردنى به‌رده‌وامى ڕژێمى ئه‌سه‌د دژ گه‌لى سوریا ده‌ده‌ن و هه‌نگاونا به‌ره‌و چاکسازی."


له‌ ڕاپۆرته‌که‌ى که‌ تایبه‌ته‌ به‌و سزایانه‌ باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ کۆمپانیاى ئه‌لفازڵ له‌ دیمه‌شق له‌ ساڵى 2021ه‌وه‌ ملیۆنان دۆلارى بۆ هه‌ژماره‌کانى بانکى ناوه‌ندى سوریا که‌ له‌ ژێر سزاکانى ئه‌مه‌ریکادایه‌، گواستوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سوریا و حکومه‌تى و به‌شار ئه‌سه‌دا کارى کردووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌نته‌رى ئه‌لفازڵ ئاسانکارى کردووه‌ بۆ پێدانى پاره‌ى ڕژێمى ئه‌سه‌د به‌ محه‌مه‌د قاسم ئه‌لبزال نوێنه‌رى دارایى حزبوڵڵاى لوبنان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى بارى نه‌وتى ئێران.

کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراوى ئه‌لئه‌دهه‌میش که‌ باره‌گا سه‌ره‌کییه‌که‌ى له‌ دیمه‌شقه‌، له‌ ساڵى 2021ه‌وه‌ ملیۆنان دۆلارى خستۆته‌ سه‌ر هه‌ژمارى بانکى ناوه‌ندى سوریا.

یاساى قه‌یسه‌ر، له‌ ساڵى 2020دا خولێکى توندى سزاکانى به‌سه‌ر سوریادا سه‌پاند.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو