ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق ده‌ستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆریستى مه‌ترسیدارى له‌ به‌غدا راگه‌یاند

17.09.2023
جەماوەر نیوز
ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى عێراق ده‌ستگیر کردن و له‌ناوبردنى تۆڕێکى تیرۆریستى راگه‌یاند که‌ به‌ تۆرێکى "مه‌ترسیدار" ناسراون و پیلانى هێرشى خۆکوژیان له‌ به‌غداى پایته‌خت داڕشتبوو.

به‌ گوێره‌ى به‌ یاننامه‌یه‌کى شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ، ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى عێراق سه‌رکه‌وتنێکى نوێى به‌ده‌ست هێنا بۆ تۆمارکردنى سه‌رکه‌وتنه‌کانى عێراق به‌سه‌ر هێزه‌کانى تیرۆر و داعش دا، له‌ کاتێکدا توانیان تۆڕێکى تیرۆریستى مه‌ترسیدار له‌ به‌غداى پایته‌خت له‌ناوبه‌رن.

به‌یاننامه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئۆپه‌راسیۆنێکى پێشووه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئاژانسه‌که‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌ 26ى شوباتى 2023 ئه‌نجامى داوه‌، که‌ بووه‌ هۆى کوشتنى 22 تیرۆریست له‌ بیابانى ئه‌نبار له‌ ڕۆژئاواى وڵات، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆى دیاریکردنى ئامانجى نوێ و ئاشکراکردنى ئه‌و تۆڕه‌ى که‌ پلانى ئه‌نجامدانى هێرشى خۆکوژیى داڕشتبوو له‌ هه‌وڵێکدا بۆ به‌ئامانجکردنى مه‌راسیمى حوسێنیه‌ و بنکه‌کانى پۆلیس و کۆنترۆڵکردنى بازاڕه‌ گشتییه‌کان له‌ ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌کى به‌ناوبانگ له‌ به‌غدا."

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: "دواى چاودێریکردنى وردى جووڵه‌کان وده‌ستگیرکردنیان ،هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌و تۆڕه‌ دانیان به‌وه‌دا نا که‌ سه‌ر به‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌کان بوون  و ڕاهێنانێکى چڕیان پێدراوه‌ له‌سه‌ر دروستکردنى ئامێرى ته‌قه‌مه‌نى و پشتێن و که‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى وه‌ک ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه‌ خۆکوژییه‌کانیان، به‌ڵام نه‌یانتوانى ئه‌نجامى بده‌ن و له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکى پێشوه‌ختدا ده‌ستگیر کران ."


زۆرترین خوێندراو