دوو که‌س به‌تۆمه‌تى دزینى زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی موبایل ده‌ستگیرکران

18.09.2023
جەماوەر نیوز
مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی موبایلیان دزى بوو.

دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ک سکاڵاى یاسایی تۆمارکرد که‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی جۆراوجۆری موبایلى له‌دوکانه‌که‌یدا لێ دزرابوو، هێزه‌کانى پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌کانیان ده‌ستپێکردو دواى وه‌رگرتنى بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاێ‌ ده‌ستگیربکرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه‌ دزراوه‌کاندا.

له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (د، د، م - م، ف، خ) به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه‌.


زۆرترین خوێندراو