له‌هه‌فته‌ى رابردوودا زیاتر له‌چوار هه‌زار دۆنم پوش وپاوان سوتاوه‌

07.07.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رماو که‌مته‌رخه‌مى خه‌مساردى هه‌ندێک له‌ هاووڵاتیان ڕووداوه‌کانى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ ڕوویان له‌ زیادبوون کردوه‌ ، هه‌ر به‌و هۆکاره‌ش به‌ هه‌زاران دۆنم له‌ پوش و پاوان و دارستانى سروشتى و ڕه‌زو دانه‌وێڵه‌ى جوتیاران سوتاوه‌و زیانى پێگه‌یشتووه‌ . 

له‌و باره‌یه‌وه‌ (عمیدى پۆلیس هێمن کمرخان أفندى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى  سلێمانى ڕایگه‌یاند : ته‌نها له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ى ڕابردوودا (7) حه‌وت حاڵه‌تى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنوره‌کانى ( دووکان و پێنجوێن و ئاغجه‌له‌رو گاپیڵۆن و ماوه‌ت و قه‌ره‌داغ و سیته‌ک ) ڕوویان داوه‌ به‌هۆیانه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ (4) هه‌زار دۆنم له‌ پوش و پاوان و دارستانى سروشتى سووتاوه‌ و زیان به‌ سه‌دان ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى گه‌یشتووه‌ و زۆربه‌یان له‌ناوچوون .

له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا چه‌ند ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندێکمان ژه‌هراوى بوون زیان به‌ته‌ندروستى و جه‌سته‌یان گه‌یشتووه‌ ،زیانى ئاگره‌که‌ (4) چوار هه‌زار  دۆنم له‌  پوش و پاوان  سووتاوه‌ . هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ نادیاره‌ .

عمید هێمن له‌لاى خۆیه‌وه‌ سوپاسى هه‌بوو بۆ ئه‌و هاووڵاتى و گوندنشینانه‌ خۆبه‌خشانه‌ى کرد که‌ له‌کاتى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌کاندا ئاماده‌باشیان هه‌بوون و هاوکارى و پشتیوانى هێزو مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان بوون و هه‌وڵى کوژانه‌وه‌ى ئاگره‌کانیانیان داوه‌ .

پێویسته‌ له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و گه‌شتیاران / ڕێبواران / گوندنشینان پابه‌ندبن له‌پێناو پارێزگاریکردن له‌ سروشت و ژینگه‌و (جگه‌ره‌ى نه‌کوژاوه‌ یان بتڵى ئاو ) فڕێ نه‌ده‌ن و دڵنیابن له‌ ته‌واو  کوژانه‌وه‌ى پاشماوه‌ى ئاگره‌کانیان .


زۆرترین خوێندراو