له‌ هه‌ولێر هاوڵاتی عه‌ره‌ب ده‌توانێت تۆماری ئۆتۆمبیل به‌ ناوی خۆی بكات

07.07.2019
جەماوەر نیوز
هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و دانیشتووی شاره‌كانی عێراق بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانییان به‌ناوی خۆیان، ده‌توانن راسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان بۆ تۆماركردن، ئۆتۆمبێله‌كانییان به‌ناو ده‌كرێت، بۆیه‌ پێویست ناكات په‌نا بۆ بریكارنامه‌ی دادنووسی یان بریكارنامه‌ی كۆمپانیاكان یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ ببه‌ن

زۆرترین خوێندراو