ویلانسكی شه‌وێك له‌ زیندان مایه‌وه‌

09.07.2019
جەماوەر نیوز
كێنسی ویلانسكی، ئه‌و كچه‌ی له‌ شه‌وی 1ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان لیڤه‌رپوول و تۆتێنهامدا چووه‌ نێو یاریگا‌، هه‌وڵیدا جارێكی كه‌ له‌ یاری كۆتایی به‌رازیل و پیرۆ له‌ جامی كوپا ئه‌مریكا بچێته‌وه‌ نێو یاریگا.
ویلانسكی ئاشكرایكرد كه‌ خۆی و كوڕه‌ دۆسته‌كه‌ی، زۆرۆڤسكی له‌ به‌رازیل شه‌وێكیان له‌ زیندان به‌سه‌ر بردووه‌، چونكه‌ ویستوویانه‌ وه‌ك یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بچنه‌ نێو یاریگه‌ی ماراكانا له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و پێرۆ.
ناوبراو وتی ئێمه‌ زۆر به‌ باشی پلانی خۆمان دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك رووداوه‌كه‌ی نێو یاریگه‌ی واندا میترۆ پۆلیتانۆ له‌نێو ماركاناشدا سه‌ركه‌وتوو بین، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بچینه‌ نێو یاریگا‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ ئێمه‌یان زانی و ده‌ستبه‌رسه‌ر یانكردین.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كێنسی ویلانسكی لە یاری کۆتایی نێوان لیڤه‌رپول و توتنهام له‌ خولی پاڵەوانەکانی ئه‌وروپا  ناوبژیوانی ناچاركرد یارییەکە رابگرێت پاش ئەوەی بە جلوبەرگی نیمچە ڕووتی مەلەوە هاتە نێو یاریگا و پەیامێک لەسەر جلەکانی نوسرابوو.
ویلانسكی ته‌مه‌نی 22 ساڵانه‌.

زۆرترین خوێندراو