هاووڵاتیانى نیوزیلاند چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستى حکومه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

13.07.2019
جەماوەر نیوز
له‌ پاش هێرشه‌کان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزیلاند، هاووڵاتیان چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستى حکومه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌

ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌وڵاتى نیوزیلاند یه‌که‌م مه‌ڕاسیمى کۆکردنه‌وه‌ى چه‌کى کوشنده‌ له‌شارى کرستچێرچ ده‌ستیپێکرد وه‌کو وه‌ڵامى حکومه‌ت بۆ هێرشه‌ کوشنده‌که‌ى دوو مزگه‌وتى شاره‌که‌ له‌ مانگى 3 دا.

کڕینى چه‌کى قورسى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌و هێرشه‌دا به‌کارهاتبوون که‌ 51 که‌سى تێدا کوژرا له‌ نیوزیلاند قه‌ده‌غه‌ کرا.

له‌ شارى کرایسچه‌رچ ڕیزبه‌سترابوو له‌ کاتێکدا خاوه‌ن چه‌که‌کان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد چه‌که‌کانیان ڕاده‌ست بکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا نا یاسایین.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م بۆنه‌ بوو بۆ کڕینه‌وه‌ى ئه‌و چه‌کانه‌و زیاتر له‌ 250 چه‌ک تیایدا ڕاده‌ست کرایه‌وه‌. پۆلیس چاوه‌ڕوان ده‌کات ده‌یان هه‌زار چه‌ک له‌ سه‌رانسه‌رى وڵاته‌که‌ ڕاده‌ست بکرێنه‌وه‌.

هه‌ر پاش ئه‌و هێرشه‌ى که‌ له‌ دوو مزگه‌وتى موسوڵماناندا ڕوویاندا و بوون به‌هۆى کوژرانى 51 که‌س کلاشینکۆف له‌ نیوزیلاند قه‌ده‌غه‌ کرا. حکومه‌ت ده‌ڵێت به‌ پێى ئه‌م یاسایه‌ چه‌که‌ مه‌ترسیداره‌کان له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا ناهێڵرێت.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو