50 ملیار دینار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌رخانكرا

14.07.2019
جەماوەر نیوز
ژماره‌یه‌ك خێزان له‌ كه‌ركوك قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌.
لەوبارەیەوە كاكەڕەش سدیق، بەڕێوەبەری نوسینگەی جێبەجێكردنی مادەی 140 ی كەركوك ڕایگه‌یاند بڕی 50 ملیار دینار لە یاسای بودجە وەك قەرەبووی مادەی 140 بۆ ساڵی 2019 دابینكراوە. 
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو نوسینگەكە ناوی 500 كەسی ناردوە، كە قەرەبوەكە دەیانگرێتەوە و وەك وەجبەی یەكەمیش 230 چەك گەیشتوە.
كاكەڕەش سدیق هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد چەكەكان بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشكراون كە راگوێزراون و مادەكە دەیانگرێتەوە، هەروەها پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و وەجبەی دووەمیش هەیە و دەنێردرێت بۆ كەركوك.
له‌ پارێزگای كه‌ركوك ئەو خێزانانەی راگوێزراون بڕی 10 ملیۆن دیناریان وەك قەرەبوو پێده‌درێت و ئەو خێزانانەشی هێنراونەتەوە ئەو ناوچانە بڕی 20 ملیۆن دیناریان پێده‌درێت تا كه‌ركوك به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان.

زۆرترین خوێندراو