ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

15.07.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 15ی ته‌موز ده‌رچوه‌ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووه‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگانی ساڵی 2015_2016 خۆپیشاندانیان كرد به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان.
له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ده‌رچوه‌كان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند فه‌رمانی وه‌زاریمان هه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندن و ته‌نها ڕێكارێكی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوان دابمه‌زرێن.
وتیشی ژماره‌ی ده‌رچووه‌كان زیاتر له‌ 1300 ده‌رچوون له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و داواكارین له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامانبمه‌زرێنێت .

زۆرترین خوێندراو