كارگەی سووتاندنی گەندەڵ چییەکان
08.04.2017

کارگە زۆرن لە جیهاندا ، کارگەی سووتاندنی مرۆڤ ، کارگەی سووتاندنی خۆڵ و خاشاك ، کارگەی وەبەرهەم هێنان ،، من ناچمە سەر کارگەکانی ئەوروپا یان جیهان چونکە لەم ووڵاتانە هەموو کارگەکان بۆ سوودی کارو پێشکەوتوویی تەکنەلۆجیایی دامەزراون ، بەڵام لە ووڵاتی من دوای ئەو هەموو ساڵە لە حوکمرانی چ لە عێراق وە چ لە کوردستان ، شتێک نی یە بەناوی کارگە بێت ، بەڵکو شتێك هەیە بەناوی کۆمپانیا وە سوودمەندەکانی سەردەم ، لەبانگەشەی هەڵبژاردنەکان چی نەما باسی نەکەن وە نەڵێن ئەوە دەکەین و ئەوە ناکەین .. بەڵام تەنها ئەوەیان نەووت کە کارگەیەك دروست دەکەین بۆ گەندەڵ چییەکان ، ئەوانی کە خاك دەفرۆشن ئەوانی ووڵات کاول دەکەن ئەوانی ئاوهەوایان شێواندوە ، ئەوان و ئەوانی تریش ، گرنگی دروست کردنی ئەو کارگەیە ئەوە دەبێت کە خۆڵ و خاشاکی ئەم ووڵاتە بە شێوەیەك بسوتێنرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر نەبێتە میکرۆب و زیندوو ببێتەوە ، کارگەیەك کە پیسی داوو دەرمان و تیمارخانەو تەنانەت توانەوەی مێشکی سەرسەختیشی تێدا هەبێت . رۆژێك لە هۆڵەندا لەگەڵ خاتوو کۆری ئۆلتۆڤ باسی مردنمان دەکرد ، ووتی من حەز دەکەم کە مردم بمسووتێنن ! ووتم بۆچی ؟ ووتی چونکە خەڵك زۆر دەمرێت وە زۆربەی خەڵك لەم سەردەمەدا نەخۆشی سەرەتانیان هەیە ئەگەر بمرن لە ژێر خاك بۆگەن دەکەن و دەبن بە کرم و مێروو ، وە جارێکی تر ئەم کرم و مێرووانە دێنەوە سەر زەوی و ئاوو هەوای سروشت پڕی دەبێت لە بەکتریای سەرەتان و شتی تریش ، بۆیە ئێستا زۆری خەڵکی ئەوروپا بیر لەوە دەکەنەوە کە بسووتێنرێن بۆ تاوەکو ئاوهەوا بیس نەبێت ، لە ووڵاتی منیش بێجگە لەوەی کە ئاوو هەوا واتە ژینگە پیس بووە و کارگەی سووتاندنمان نی یە ! گەندەڵ چیشمان زۆرە و بووە بەو بەککتریایەی کە ژینگەی پیس کردووە ، ووڵاتی عێراق بەتایبەتی لە بەسرە و خوارووی عێراق ، ووڵاتەکە وا پیس بوە ئەوەتا ڕۆژانە خەڵك دەبنە قوربانی ، چونکە بێ کارگەی وای کردوە پاشماوەی شەڕو تاقی کردنەوەی یورانیوم و فۆسفۆڕو کیمیایی و پیس بوونی ئاو ژیانی تێدا نەماوە ، دکتۆر هاتف الرکابی نامەیەکی نوسیووە بۆ دکتۆر عادل عبدالمهدی دەڵێت (( جێگای شەرمە جیهان گرنگیمان پێ دەدات ، بەڵام خۆمان گرنگی بە خۆمان نادەین )) . نەخۆشی ووڵاتی ئێمەش گەندەڵ چی یەکانە کە ناتوانن بن بڕیان بکەن ولەناویان بەرن ، ئەوانی گەندەڵچین خاوەن چەك و تەقەمەنی و دەسەڵاتن ، بۆیە ژینگەی هەموو ووڵاتەکایان پیس کردووە ، گرنگی کارگەی سووتاندن لەهەموو کات پێویسترە بۆ کوردستان و عێراق کە هەموو گەندەڵ چی و خۆڵ و خاشاك و خاك فرۆشان هەیە تیایدا بسوتێنرێت و جارێکی کە لە ژێر زەویش نەبنەوە بە مێروو و بگەڕێنەوە بۆ ژینگە.


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو