ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئاشتى گه‌رمیانی
کورد‌و عه‌شره‌ت یان عه‌شره‌ت و کورد ...
زوو تر خێڵ و خێڵ گه‌رى و عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه‌و هۆزو ڕه‌گه‌زو برنجى و که‌سایه‌تى ..هتد، ئه‌مانه نمونه‌ى میلله‌تى کورد بوون له مێژوودا، هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه داگیرکارى ناوچه‌گه‌رى و هۆزو گه‌ل و عه‌شره‌ته‌کان چوون به گژى یه‌کتردا بۆ خاک و سه‌روه‌ت و ده‌ستکه‌وت ،، هه‌ندێکى تر په‌یوه‌ندیان به دووبه‌ره‌کى و دژایه‌تى و خیانه‌ت و زوڵم کردنه‌وه هه‌بووه ، بۆیه که‌م جار له مێژوودا میلله‌تى کورد بهیهکگرتووى ماوه‌ته‌وه ، هه‌رده‌م پارچه پارچه و خیانه‌ت و پیاوى ده‌سه‌لاتدارانى ووڵاتان و حوکمڕانه‌کان بوون ، که‌م جاریش کورد له مێژوودا فاکته‌رێکى بۆ هاتبێته پێش و ناوچه‌یه‌ک به گشتى یه‌کبگرن ، به‌ڵکو هه‌ر به شۆرشه جیاجیاکانى کورد ئه‌و یه‌کگرتوویى یه دابین کراوه ، وه شۆرش له دواى شۆرش هه‌ر جیابونه‌وه‌ى له‌دواى خۆیدا هێناوه ، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌مێک کاڵ بۆته‌وه به‌ڵام سه‌ره‌نجام له‌هه‌ر کونه درزێکى سیاسی‌دا بوون به چه‌ند پارچه‌یه‌کى تره‌وه ، له‌سه‌رده‌مى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کاندا کورد له کوردستاندا به‌ته‌واوى پارچه پارچه بوون ئه‌گه‌ر که‌م و زۆریش بێت بۆ ده‌سه‌ڵات و دژى ده‌سه‌ڵات ، بۆیه من واى ده‌بینم ئاسنگه‌رى یان باڵا له‌شى کورد له هزرو بیردا نه‌بۆته بیرى نه‌ته‌وایه‌تى یان په‌یوه‌ست بوون به خاک و ووڵات ، ئه‌مه‌ش واى کردوه که ڕۆشنبیریهتى تاکى کورد که‌مه‌و میلله‌تێکى نه‌خوێنده‌وار بین له ڕۆشنبیریهتدا ، یان بڕوا نامه‌و خوێندن ده‌رگاى کراوه بێت له‌کۆتادا خوێندکارێکى بێ زانیارى له‌دایک بوو بێت !
له ئێستاى ئه‌م ئاهه‌نگ و ڕۆژى هۆزه‌کان و عه‌شره‌ته‌کان و بنه‌ماڵه‌کان ئه‌و قۆناغه‌یه که ده‌سه‌ڵاتى ( ئینتیماى ووڵات ) ته‌واو جێگیر نه‌بووه وه نه‌کوڵاوه له نێو بیر‌و هۆشمه‌ندى گه‌لى کوردا وه نه‌بووین به دیوارێکى پته‌و بۆ ڕاگرتنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کان ، هه‌ر بۆیه له ئێستادا ته‌نها گروپ وگروپ ، کۆمه‌ڵ به کۆمه‌ڵ له ژێر چه‌ترێکدا ده‌یانه‌وێت خۆیان بپارێزن ،له زۆر جێگا‌و شار‌و شارۆچکه‌ى کوردستان ئه‌و هزرو بیر‌و ڕایه نه‌ماوه که یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست بن له سیاسه‌ت و له بیرى نه‌ته‌وایه‌تیدا ، ڕاستى ڕۆژگاره‌کان وه سه‌ر زه‌وى شایه‌تحاڵى ئه‌و ڕاستیانه‌ن ، ئایا خه‌ڵک باوه‌ڕى به نه‌ته‌وه بوون یان سیاسه‌تى ئه‌مڕۆ ماوه ! ئه‌و هۆیانه‌ن چین که متمانه نه‌ماوه .. خه‌ڵک به‌رپرسیاره یان ده‌سه‌ڵاتێک بیه‌وێت خیانه‌ت بکات و خۆى له ئه‌مرى واقیع بشارێته‌وه ! ئایا میلله‌ت باوه‌ڕى به‌کام ڕێکه‌وتن هه‌یه ! وه ئایا سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد توانى مێژووى سه‌دان ساڵه‌ى میلله‌تى کورد له نێو ماڵێکدا کۆ بکاته‌وه ! له پشت ده‌موو چاوه کوردییه‌کانه‌وه کێ یارى به‌تاکى کورد ده‌کات ! بۆیه عه‌شره‌ته‌کان وه خێڵه‌کان و هۆزه‌کانى کوردستان له ئازادی‌دا ترسى پارچه پارچه بوونیان هه‌یه ، بۆیه په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌و جۆره یادانه وه ده‌یانه‌وێت له سێبه‌ریدا بژین ،، ڕۆژى هۆزو خێڵ و چیاکانى ئارارات ده‌یانه‌وێت کهلتوورى کوردى خۆیان بپارێزن نه‌وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کى ره‌ش هه‌ڵبکات و باران سڕینه‌وه بیانگرێته‌وه .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052