سبه‌ی له‌سه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆران بڕیاری چی ده‌درێت

28.06.2025
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ وه‌فدی باڵای حكومه‌تی عێراق بە سەرۆکایەتى جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و دارایی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم لەسەر چەند پرسێک، کە چەندین جار ڕێککەوتنى لەسەر کراوە و جێبەجێ نەکراوە كۆببنه‌وه‌ .

ئەو پرسانەى شاندەکەى بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بریتین لە هەناردەکردنەوەى نەوت، ڕادەستکردنى داهاتەکانی ناوخۆ بە بەغداد، ڕادەستکردنى داهاتی خاڵە سنورییەکان، تەوتینکردن یان بە بانکیکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئه‌م كێشانه‌ی ئێستا هه‌یه‌ په‌یوه‌ستن به‌ هه‌مان ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا هه‌بووه‌ به‌تایبه‌تیش سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كه‌ به‌ته‌واوی ڕێککەوتنیان لەبارەەوە کراوە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەردوو حکومەتەوە، جارێکی دیكە گەڕانەوە خاڵی سفر و دیسان دەبێت ڕێککەوتنێکی دیکە واژوو بکەنەوە.

حکومەتى عێراق ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێم ده‌وێت، بۆ ئەوەى مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، دەبێت، حکومەتى هەرێم نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات، لە ٥٠%ـی داهاتى ناوخۆ بدات بە بەغداد، داهاتى خاڵە سنوریەکان بگەڕێنێتەوە بەغداد، مووچەی مووچەخۆرانیش بە بانکی بکرێت لە بانکەکانى حکومەتى عێراق نەک بەپێی هەژماری من.

شاندەکەى سبه‌ی بەغداد دوو کەس سەرۆکایەتى دەکەن، کە هەردووکیان کوردن و سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستانن، ئەوانیش فوئاد حسێن، کە جێگری سەرۆک وەزیرانە بۆ کاروباری دارایی و ئابووری، ئەوی تریان د. حەمدی شنگالی جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق سۆمۆیە بۆ هەناردەکردنى نەوت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ