وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن

03.07.2025
جەماوەر نیوز
دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی وه‌رگرتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری كرێنشینان  له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، دانا عه‌بدولكریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن  له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری گشتی دیوان و سه‌رجه‌م جێگری به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ نیشته‌جێبون، به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری كرێنشینان گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی دوا ھه‌نگاوه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ فۆرمی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونیان پركردۆته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، دانا عه‌بدولكریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری كرێنشینان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ