شوان کەلاری: ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە

14.07.2025
جەماوەر نیوز

شوان کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كدا ڕاگەیاند” بەڵێندراوە لە دوو رۆژی داهاتوودا كێشەی مووچە چارەسەربكرێت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبارودۆخێكی زۆرخراپدان و بەهۆی ئەو ناكۆكییانەوە فەرمانبەران و مووچەخۆران زەرەرمەندبوون.
وتیشی “هەوڵەكان چڕكراونەتەوە ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە ڕێككەوتنەكان دەكرێن گرەنتییان نییە و ڕەنگە لەناكاو هەڵبوەشێتەوە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ٧٤ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ