
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام، لە بارەی کێشەی مووچە و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا کۆبوونه‌وه
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە کێشەکانی نەوت و دارایی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە نزیکەی نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا تێپەڕ بووە.
كۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مه‌سعود بارزانی بەڕێوەچوو، شاندی پارتی پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد و پشتیوان سادق.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانییە، پیکهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەممەد، دەرباز کۆسرەت، ئاسۆ مامەند، شێخ ئەحمەدی نۆکان، شاڵاو شێخ سەلاح و نزار ئامێدی.
بڕیاره ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوبكرێته‌وه
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052