قۆناغی یەكەمی قیرتاوكردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر كۆتایی هات

15.11.2025
جەماوەر نیوز

قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر کە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار جێبەجێ دەکرا، کۆتایی هات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی، شەقامە تیکچووەکانی ناو شار نۆژەن دەکاتەوە، چەند ڕۆژێك بوو قۆناغی یەكەمی نۆژەن و قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دەستیپێكردبوو؛ ڕۆژی هەینی كۆتایی هات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر  ڕایگەیاند، بە گوژمەی سێ ملیار و 550 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، قیڕتاوکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر لە چوارڕێیانی ڕێگای مەخموور تاوەکوو چوارڕێیانی ڕێگای مووسڵ بە درێژاییی هەشت كیلۆمەتر لە هەردوو ڕێڕەوی شەقامەكە وەك قۆناغی یەكەم کۆتایی هات.

بابەتی هاوشێوە