هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێت

20.11.2025
جەماوەر نیوز

وا بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو، 23-11-2025،  ئاهەنگی خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت.

 وابڕیاربوو ئەمساڵ لە 9-11-2025، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ئاهەنگەکە بۆ 16-11-2025 دواخرا، لەو بەروارەش بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، بۆ جاری دووەمیش دواخرا.

لە خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین، هەزار و 950 دەرچووی خوێندنی باڵا (دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) و پێنج هەزار و 32 دەرچووی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.

بابەتی هاوشێوە