ناوی قوتابیە وەرگیراوەکانی ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت

24.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامى  وەرگرتنى دەرچووانى قوتابخانە کوردییەکانى کەرکووک و ناوچە کوردستانییـەکان لە زانکۆکانى هەرێـمى کوردستان ڕادەگەێنێت.

ساڵانە لە پاڵ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک کورسی بۆ قوتابیانی خوێندنی کوردی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

 عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی؛ڕایگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى قوتابخانە کوردییەکانى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنرێت و داتاکان دەخرێنە ڕوو."

بڕیارە ئەمساڵ هەزار و 368 قوتابی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێن.

بابەتی هاوشێوە