ئەمڕۆ رۆژی هەڵەبجەیە؛ ١٥٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شارەکەیە

24.11.2025
جەماوەر نیوز
رۆژی ‌‏24ی مانگی 11ی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی هەڵەبجە ‏دیارییكراوە.

دوو ساڵ لەمەوبەر ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ‏دیاریکردنی رۆژی هەڵەبجە کۆبووەوە و رۆژی 24ی مانگی ‌‏11ی هەموو ساڵێکی وەکو یادی رۆژی هەڵەبجە دیاریکرد.

بەپێی سەرچاوە ‏مێژووییەکان، ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ١٨٦٩ بەرواری دەستبەکاربوونی ‏یەکەم قائیمقامی هەڵەبجەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی ‏عوسمانییەکاندا.

محەمەد پاشای جاف لە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ١٨٦٩ وەك یەكەم قائیمقامی هەڵەبجە دانراوە.



بابەتی هاوشێوە